باڵوێزی میسر له عێراق ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له داهاتووییه‌کی نێزیکدا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات..
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: پێنجشه‌ممه 16ی مه‌ی/ 26ی گوڵان، له هه‌ولێری پایته‌خت، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له شه‌ریف شاهین، باڵوێزی میسر له عێراق.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان باڵوێزی میسر له‌و دیداره‌دا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحالی به بوونی پێوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری میسر، ڕایگه‌یاند سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاته‌که له داهاتووییه‌کی نێزیکدا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که؛ له دیداره‌که‌دا مه‌سعوود بارزانی وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی جه‌وهه‌ری و مێژوویی میسر له ناوچه‌که‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که گه‌لی کوردستان هه‌میشه ویستوویه‌تی پێوه‌ندی سیاسی و که‌لتووری به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێ.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی کۆماری میسریشی له ساڵانی ڕابردوو له به‌رانبه‌ر دۆزی کورد به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندووه.
تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق به ته‌وه‌ری دیکه‌ی دانیشتنه‌که ڕاگه‌یێندراوه.
بۆچوونه‌کان